داعش هێرش دەكاته سەر گوندێكی سەعدییە

داعش هێرش دەكاته سەر گوندێكی سەعدییە
چەكدارانی داعش هێرش دەكەنە سەر گوندێكی شارەدێی سەعدییەی سەر بە شارۆچكەی خانەقین و حوسەینییەك و خانووی پۆلیسێك دەتەقێننەوە.


بەرێوەبەری شارەدێی سەعدییە ئەحمەد سامر زەرگووشی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ درەنگانی شەوی رابردوو، چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر گوندی زەرگووش و حوسەینییەی گوندەكەیان لە رێگەی بۆمبی چێندراوەوە تەقاندەوە و بەهۆیەوە بە تەواوی داروخاوە و خانووی پۆلیسێكیشیان تەقاندەوە.

ئەحمەد زەرگوشی ئاماژەشیدا، دواتر هێزە ئەمنییەكان رووبەروی چەكدارەكان بوونەوە توانییان چەكدارەكانی داعش لە ناوچەكە ڕاوبنێن و دەیان بكەن.

وتیشی، بە پێی زانیارییەكان لەو روبەربونەوەیەدا چەكدارێكی داعش برینداربووە، بەڵام لە لایەن چەكدارەكانی دیكەوە هەڵگیراوەتەوە.

بەرێوەبەری شارەدێی سەعدییە ئەوەشی خستەڕوو، كەبوە هۆی ئەو هێرشەی تیرۆیستانەوە ترسو دڵەراوكێ‌ لە ناو هاوڵاتیان بڵاوبۆتەوەو لە لایەن هێزە ئەمنییەكانیشەوە چاودێری ناوچە دەكرێت.
Top