لە دەنگدانی تایبەتیشدا پارتی لەسلێمانی دەنگەکانی زیادی کردوە
لای خۆیەوە بریکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە هۆڵی هەڵگورد عارف"سەلمان پاشبەردی" لە لێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گووتی:" لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەست کراوە بە جیاکردنەوەی دەنگەکانی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتی سنووری پارێزگای سلێمانی تاکو ئێستا ٢٢٥٠ دەنگی ناو سندووقەکان جیاکراوەتەوە".
گووتیشی:" بەبەراورد بە دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو، پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەی دەنگەکانی زیادی کردوە".
ڕاشیگەیاند:"ئیستا پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕیزبەندی سێیەمی قەوارە سیاسیەکاندایە".
