دوای سەردانێكی سێ ڕۆژە بۆ شانشینی ئۆردۆن و دیداری لەگەڵ شا عەبدوللای دووەم شای ئۆردۆن و ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـی 5ـی 2014 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.