وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هاوڵاتیانی هه‌رێم دڵنیا ده‌كاته‌وه
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: "عه‌ره‌بستانی سعودیه بڵاوی كرده‌وه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌هۆی ڤایرۆسی(كورونا)له‌سعودیه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 112كه‌س و زیاتر له 400 كه‌سیش هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌ن"
هه‌روه‌ها ده‌نووسێت: "منیش بۆ دڵنیابون له‌سه‌لامه‌تی ئه‌و سێ هه‌زار عومره‌كاره‌ی هه‌رێم كه ئێستا لهسعودیهن په‌یوه‌ندیم به به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم كرد و پێی راگه‌یاندم سه‌رجه‌م عومره‌كارانی هه‌رێم له‌م نه‌خۆشیه سه‌لامه‌تن".
خه‌ندان
