منداڵێكی سێ ساڵان دەبێتە قوربانی هاتوچۆ
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر بە سایتی گوڵان میدیای ڕاگەیاند : كە ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێكی هاتۆچۆوە لەكۆمەڵگەی دارەتوو، رائید كاروان ئەوەی خستەڕوو كە گەشتینی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەكە دەركەوتووە كە ئۆتۆمبیلێكی بارهەڵگر شۆفێرەكەی بەناوی (م.م.م) لەمنداڵێكی تەمەن سێ ساڵانی داوە بەناوی ( راسان رەنجبەر پیرداود)، لە ئەنجامدا بە داخەوە منداڵەكە گیانلەدەستداوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی بە سایتی گوڵان میدیای ڕاگەیاند كە دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان كردۆتەوە لەنزیكترین كاتدا زانیارییەكان دەخەنەڕوو .
