داعش بەرپرسیاری تەقینەوەكەی سەعدییە دەخاتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكان
بەرێوەبەری شارەدێی سەعدییە ئەحمەد سامر زەرگووشی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش لە ناو شارەدێی سەعدییە نووسراوێكیان بڵاوكردۆتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەكەن كە گروپەكەیان دەستی لە تەقینەوەكەی رۆژی 29ی نیسان شارەدێی سەعدییە نەبووە كە بەهۆیەوە زیاتر لە پەنجا هاووڵاتی كوژران و برینداربوون.
وتیشی، هەر لە نوسراوەكەیاندا چەكدارانی داعش ئاماژەیان بەوەداوە كە ئەو تەقینەوەیە لە لایەن گروپە چەكدارەكانەوە ئەنجامدراوە و هێزە ئەمنییەكان لێی بەرپرسیارن.
بەرێوەبەری شارەدێی سەعدییە راشیگەیاند؛ چەكدارانی داعش دەیانەوێت لەڕێگەی ئەم نووسراوەوە جارێكی دیكە دووبەرەكی و شەری تایفی لە ناوچەكە دروست بكەنەوە.
بەرواری 29 نیسانی مانگی رابردوو و رۆژێك بەر لە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن، لە شارەدێی سەعدییە، خۆكوژێك لە ناو چایخانەیەكی میلی ناوچەكەدا خۆی تەقاندەوە و بەهۆیەوە زیاتر ل 50 هاووڵاتی كوژران و برنیداربوون و هەر بەهۆی ئەم تەقینەوەیە هاووڵاتیانی ناوچەكە لە ترسی كردەوەی تیرۆریستی دیكە بە رێژەی كەمتر لە 30 لە سەد بەشداری هەڵبژاردنەكانیان كرد.
