سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئوردن كۆده‌بێته‌وه
بڕیار وایه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی ئوردن چه‌ند ڕۆژێك بخایه‌نێت و تیایدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌نێوان شای ئوردن و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی هاوڕێی ئه‌نجام بدرێت.
له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا باسی په‌ره‌پێدنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و فه‌رهه‌نگی و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئوردن ده‌كرێت كه له‌خزمه‌تی هه‌ردوولا و عێراقیشدا بێت. شایه‌نی باسه شاندێك له به‌رپرسانی حكوومیی هه‌رێمی كوردستان له‌و سه‌ردانه‌دا یاوه‌ریی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن كه پێكهاتووه له: مه‌سرور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ، دكتۆر فواد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.
