چاوەڕوانی بەغدا دەكرێ بۆ جیاكردنەوەی دەنگەكانی تایبەت

چاوەڕوانی بەغدا دەكرێ بۆ جیاكردنەوەی دەنگەكانی تایبەت
هیندرێن محەمەد بەرپرسی ئۆفێسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند: تا ئێستە پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردسان دەستی پێ نەكردووە.
روونی كردەوە، لە ئێستەدا ئەوان لە چاوەڕوانی كۆمسیۆنی باڵان بەوەی ئاگاداریان بكەنەوە تا دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكانی ناو وێستگەكانی دەنگدانی تایبەتدا بكەن.
راشیگەیاند، لە هەرێمی كوردستان بە دەنگدانی ئاوارە عەرەبەكانی نیشتەجێی هەرێمی كوردستان و دەنگدانی تایبەت نزیكەی هەزار و 300 وێستگە هەیە كاری جیاكردنەوەیان لە سەر بكرێ.
Top