پۆلیسی هەولێر: بكوژەكانی پاسەوانەكەی كۆمەڵ لە بنەماڵەیەكی ناودارن
عەمید عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند ئەوانەی دەستیان لە رووداوەكەدا هەبووە چوار كەسن و هەر چواریشیان دانیان بە تاوانەكەدا ناوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رەتیكردەوە، كە ئەو چوار تۆمەتبارە سەر بە هیچ لایەنێكی سیاسی بن و گوتی "ئەوان موڵكی هیچ حیزبێك نین و پێشتریش كە دەگوترا ئاسایشن، ئەوەش راست نییە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر زانیاریی زیاتری لەسەر ئەو تۆمەتبارانە ئاشكراكردو گوتی "دانیشتووی گەڕەكی مامۆستایانی شاری هەولێرن و لە بنەماڵەیەكی ناوداریشن".
عەمید تەڵعەت نیگەران بوو لە لێدوانی بەرپرسانی لایەنە سیاسییەكان، كە لەكاتی روودانی رووداوێكی لەو جۆرەدا لێدوان دەدەن و گوتی "پێویستە لایەنە سیاسییەكان چاوەڕوانی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بكەن، چونكە ئێمە هەمیشە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی وەهادا تەواوی وردەكارییەكان ئاشكرا دەكەین".
پاسەوانەكەی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان درەنگانی شەوی 1-5-2014 لە شاری هەولێر لەلایەن چوار كەسەوە پەلاماردراو دواتر بەهۆی تەقەی یەكێك لەو چوار كەسەوە كوژرا.
رووداو
