سەبارەت بە پۆستی سەرۆكی كۆماری عێراقی فیدڕاڵ بە خەڵكی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق ڕادەگەیێنین كە پۆستی سەرۆكی كۆماری عێراقی فیدڕاڵ مافی گەلی كوردستانە و بەهەموو توانایەكەوە پێداگیری لە وەرگرتنی ئەم پۆستە لە لایەن گەلی كورد دەكەینەوە. هەر كەسێكیش بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بپاڵێوڕێت پێویستە ڕەزامەندیی پارلەمانی كوردستانی لەسەر بێت چونكە ئەم پۆستە ئیستحقاقی گەلی كوردستانە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
4ـی 5ـی 2014