نزیكەی 500 سكاڵا تۆمار كراون

نزیكەی 500 سكاڵا تۆمار كراون
سیروان ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئاشكرای كرد تا ئێستە نزیكەی 500 سكاڵا لە كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان تۆمار كراون.
روونی كردەوە، بەشێك لە سكاڵاكان لە دەنگدانی گشتی و هەندێكیشیان لە دەنگدانی تایبەت و نزیكەی 100 سكاڵاش لە دەنگدانی دەرەوەی عێراق تۆمار كراوە.
راشیگەیاند، سكاڵاكان بۆ ئاستی سەوز و زەرد و سوور دابەش كراوەو لە لایەن لیژنەیەك لێكۆڵینەوەیان لە سەر دەكرێ.
Top