لە ساختەكاری دەترسن... چوار لایەنی سیاسیی لە سلێمانی هۆشداری دەدەن

 لە ساختەكاری دەترسن... چوار لایەنی سیاسیی لە سلێمانی هۆشداری دەدەن
- لە شاری سلێمانی، بزووتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، كۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیەنراوێكی هاوبەش بڵاو دەكەنەوە لەسەر مەترسیی ساختەكاری لە هەڵبژاردن.ئەوان داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەکەن، وشیارانە مامەڵە بكەن و رێگر بن لە دەستتێوەردانی هەندێ لایەنی حیزبی و سەربازی كە لێرەو لەوێ لە دەوروبەری بنكەكانی دەنگداندا لە دەرەوەی رێنماییەكانی كۆمسیۆن كار دەكەن و لە هەوڵدان بۆ كاری ساختەكردن.


لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە "هەوڵێكێك لە ئارادایە بۆ ساختەكردن، كە لە چەندین شوێن رێی لێ گیراوە، داواكارین لە بریكارەكانمان لەسەر سندووقەكانی دەنگدان، چاودێرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان رۆڵیان هەبێت لە چاودێریكردنی پرۆسەكە بە گشتی و بە تایبەتی لە كاتی ژماردنی دەنگەكان و گواستنەوەیان بۆ بنكەكانی جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان، بە مەبەستی مسۆگەركردنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد".
لە راگەیەنراوەكەدا چوار لایەنەكە هۆشداری دەدەن "بۆ هەموو ئەوانەی كە ساختەكاری دەكەن یان بەشداری تێدا دەكەن یان ئاسانكاریی بۆ دەكەن و هەموو كەموكورتیی پرۆسەكە دەخەینە ئەستۆی بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانیی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، چونكە ئێمە ماوەیەك پێش ئێستا كۆمیسیۆنمان ئاگادار كردووەتەوە و پێمان وایە بەڕێوبەری لقی سلێمانی لە ئاستی ئەم بەرپرسیاریەتییەدا نەبووە".
دەقی راگەیەنراوەكە:
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
راگەیەندراوێكی هاوبەش لە لایەن لایەنەكانی
(بزووتنەوەی گۆڕان - یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان- كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان - پارتی دیموكراتی كوردستان)
جەماوەری سەربەرزی كوردستان، ئەی ئەوانەی دەتانەوێت بە دەنگەكانتان ئایندەیەكی گەشتر مسۆگەر بكەن بۆ گەلەكەتان، لەم كاتەدا كە لە گەرمەی پرۆسەی دەنگدان بە پێویستی دەزانین سەرنجتان بۆ ئەم چەند راستییە رابكێشین:
دەنگدەری ئازیز:
1- دەنگدان مافێكی خۆتە و ئەركێكی نیشتمانییە، بۆیە داواكارین بەوپەڕی هیمەت و جۆش و خرۆشەوە لەم چەند كاتژمێرەی ماوە روەو سندوقەكانی دەنگدان بڕۆن بۆ ئەوەی رێبگرن لەهەر تەزویرو ساختەیەك كە نەچونی ئێوە زەمینەی بۆ ساز دەكات.
2-داواكارین هەمو لایەنە پەیوەندیدارەكان وشیارانە مامەڵە بكەن و رێگربن لە دەستتێوەردانی هەندێ لایەنی حیزبی و سەربازی كە لێرەو لەوێ لە دەوروبەری بنكەكانی دەنگداندا لەدەرەوەی رێنماییەكانی كۆمسیۆن كاردەكەنو لەهەوڵدان بۆ كاری ساختەكردن.
3-هەوڵێكێك لەئارادایە بۆ ساختەكردن، كە لە چەندین شوێن رێی لێ گیراوە، داواكارین لە بریكارەكانمان لەسەر صندوقەكانی دەنگدان، چاودێرە ناوخۆییو نێودەوڵەتیەكان رۆڵیان هەبێت لە چاودێریكردنی پرۆسەكە بەگشتیو بەتایبەتی لەكاتی ژماردنی دەنگەكانو گواستنەوەیان بۆ بنكەكانی جیاكردنەوەو ژماردنی دەنگەكان بەمەبەستی مسۆگەركردنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد وە هەروەها هۆشداری دەدەین بۆ هەمو ئەوانەی كە ساختەكاری دەكەن یان بەشداری تێدا دەكەن یان ئاسانكاریی بۆ دەكەن وە هەمو كەموكورتی پرۆسەكە دەخەینە ئەستۆی بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، چونكە ئێمە ماوەیەك پێش ئێستا كۆمسیۆنمان ئاگادار كردووەتەوە و پێمان وایە بەڕێوبەری لقی سلێمانی لە ئاستی ئەم بەرپرسیاریەتیەدا نەبووە.
لەگەڵ ڕێزدا








KDP.info
Top