پرۆسەی دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەستی پێكرد
محەمەد سادق سورچی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ یەكەم دانیشتن، بەناوی خواو پاشان گەلی كوردستان دانیشتنەكەی كردەوەو پاشانیش ناوەكان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن فراكسیۆنەكانی پەرلەمان پێشكەش كران.
لەلایەن لیستی گۆرانەوە یوسف محەمەد سادق بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە جەعفەر ئیبراهیم ئێمنكی بۆ پۆستی جێگری سەۆكی پەرلەمانی كوردستان و لەلایەن لیستی كۆمەڵی ئیسلامیشەوە شێخ فەخرەدین و لەسەر لیستی ئازادیش ئەبو كاروان بۆ پۆستی سكرتێری پەرلەمان كاندیدكران.
تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش پرۆسەی دەنگدان بۆ پۆستەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەردەوامە.
