رێژه‌ی ده‌نگدان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌نگدانی تایبه‌ت كۆتایی هات
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، كه كۆی گشتی رێژه‌ی ده‌نگدان له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 95% و به‌رزترین رێژه‌ی به‌شداریش له‌ناوچه‌ی دیانا بووه كه گه‌یشتۆته 99% .
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه له‌سنوری پارێزگای سلێمانی به‌هۆی وه‌ستانی ئامێری ده‌نگدانه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر ده‌نگدان وه‌ستاوه، به‌ڵام دواتر چاره‌سه‌ری گرفته‌كه كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی نیسانی 2014، پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد، به‌پێی زانیارییه‌كان، له هه‌رێمی كوردستان 191 هه‌زار كه‌س مافی به‌شداریكردنیان بووه‌و و پڕۆسه‌كه له حه‌وتی به‌یانیه‌وه ده‌ستپێكرد بۆ شه‌شی ئێواره .
پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له عیراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ سوپا‌و هێزه‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌و نه‌خۆش و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كان و به‌ندكراوان و كارمه‌ندانی گرتوخانه‌كان بوو.
له سنووری پارێزگای هه‌ولێر 81 هه‌زار كه‌س مافی به‌شداریكردنیان هه‌یه، له ده‌نگدانی تایبه‌تدا.
به‌پێی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌سنووری پارێزگای سلێمانی 72 هه‌زار و 227 كه‌س له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ‌و سێ هه‌زار‌و 184 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌زار‌و 710 كارمه‌ندی ته‌ندروستی و سێ هه‌زرا‌و 976 به‌ندكراوو 767 كارمه‌ندی گرتوخانه‌كان له شاری سلێمانی، بۆیان هه‌بوو به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن.
خه‌ندان
