لە جەلەولا تەقینەوەیەك روویدا

لە جەلەولا تەقینەوەیەك روویدا
بەرەبەیانی ئەمرۆ لە شارەدێی جەلەولا بۆمبێكی چێندراو لەبەردەم ماڵی هاووڵاتییەك تەقێندرایەوە و بەهۆیەوە خاوەنی ماڵەكە برینداربوو، زیانێكی ماددی زۆریشی لێكەوتەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەجەلەولا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند" كاتژمێر چواری بەیانی ئەمرۆ لە بەردەم ماڵی هاووڵاتییەك بە ناوی "حەسەن میرزا" تەقییەوە و بەهۆیەوە ناوبراو برینداربوو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی كەلار كرا ، هاوكات و زیانێكی مادی زۆریش بەر ماڵەكەی كەوت.

سەرچاوەكە وتیشی" ئەو هاووڵاتییە لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە جەلەولا دەوام دەكات.
Top