كەركووك... سوپایی عێراق لە ڕۆژی 30 نیسان دێتە ناو شارەوە

كەركووك... سوپایی عێراق لە ڕۆژی 30 نیسان دێتە ناو شارەوە
لێژنەیەكی ئەمنی تایبەت دروست كرا بۆ ڕۆژی 30 نیسان لە سوپایی عێراق و پۆلیس بۆ بنكەی عەرد و فەرزی دەنگدانەش چەند كەسێك دەست نیشان كرا لەگەڵ بەرپرسی ئۆفیسی كەركووك بێت.



سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " دوای ئەوەی چەند جارێك ڕێگە لەوە دەگیرا سوپایی عێراق نابێت لەكاتی دەنگدانی ڕۆژی 30ی نیسان بێتە نیو شاری كەركووكەوە, بەڵام بۆ هاتنە ژوورەوەی سوپایی عێراقی فەریق جەلیل جێگری گشتی ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەكان لە عێراق هاتە شاری كەركووك و ڕێككەوتن كرا بۆ سەر سندوقەكانی فەرزكردن كە هەریەك لە لیوا جەمال تاهیر بەڕێوەبەری گشتی پۆلیس و لیوا تورهان وتەبیژی پۆلیس و عەقید ئەركان بەرپرسی پشكنەری و فەرهاد تاڵەبانی بەرپرسی ئۆفیسی كەركووك چاودێری بكەن.



جێگەی باسە " زۆربەی لیست و قەوارەكانی كەركووك لە پێشتردا سكاڵایان هەبوو لەسەر كۆمسیۆن كە بێلایەنانە كارناكات لە شاری كەركووك ئەمەش مەترسی لەوەدا بوو كە لە كاتی فەرزكردنی دەنگەگەكاندا ساختەكاری بۆ حزبی دەسەڵات بكرێت.
Top