كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدان وەك بەڵگەنامەیەكی فەرمی مامەڵەی پێدەكرێت
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەوڵەت بۆ كاروباری پارێزگاكان، نووری مالیكی، سەرۆك وەزایرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە نووسراوی فەرمی بۆكردوون و تێیدا بڕیاریی داوە كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدان وەك بەڵگەنامەیەكی سەرەكی فەرمی لە تەواوی دامودەزگاكانی دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت لەپاڵ پسوولەی خۆراك و ناسنامە و پاسەپۆرت.
بەگوێرەی بڕیارەكەی مالیكی، كارتی دەنگدان جێگەی ئەو سێ بەڵگەنامە فەرمییە ( پسوولەی خۆراك، ناسنامە و پاسەپۆرت) دەگرێتەوە.
ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران رۆژی 27-2-2014، بڕیایدا كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدان وەك بەڵگەنامەیەكی فەرمی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و لە دامەزراوەكان وەك بەڵگەی كەسایەتی بێت، هاوكات هۆشداریدا لە فرۆشتنی و بۆ مەبەستی هەڵبژاردن بەكاربهێنرێت.
رووداو
