شێوازی دابەشكردنی كارتی ئەلیكترۆنیی دەنگدان گۆڕانكاریی بەسەردا دێت

 شێوازی دابەشكردنی كارتی ئەلیكترۆنیی دەنگدان گۆڕانكاریی بەسەردا دێت
سەرچاوەیەك لە ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت: لە ئەمڕۆوە كارتی ئەلیكترۆنیی دەنگدان بە هیچ كەسێك نادرێت، بەڵام هاوڵاتیان دەتوانن بچن لە بنكەكان ناویان تۆمار بكەن و رۆژی 25ـی ئەم مانگە كارتی ئەلیكترۆنییان پێ دەدرێت.

تێبینەر لە هۆبەی مەشق و راهێنان لە ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق مەیسەر یاسین ڕاگەیاند: بە بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە ئەمڕۆوە دابەشكردنی كارتی ئەلیكترۆنیی دەنگدان بەسەر هاووڵاتیاندا راگیراوە، بەڵام هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بنكەكانیان بكەن و ناوی خۆیان تۆمار بكەن، بۆ ئەوەی دواتر كارتەكەیان پێ بدرێت.

مەیسەر یاسین گوتیشی: هاووڵاتیان تا 25ـی ئەم مانگە دەتوانن سەردانی بنكەكانیان بكەن و ناویان تۆمار بكەن بۆ وەرگرتنی كارتی ئەلیكترۆنی، 25ـی ئەم مانگەش ناوەكان لە بنكەكانەوە رەوانەی ئۆفیسەكانی كۆمسیۆن دەكرێن، دواتر ئێمە كارتەكانیان بۆ رەوانە دەكەینەوە، بۆ ئەوەی هیچ كەسێك لەو كارتی دەنگدانە بێبەش نەبێت.






kdp.info
Top