مێرمنداڵێک لە ھەولێر خــــــۆی خنـــــــکاند

مێرمنداڵێک لە ھەولێر خــــــۆی خنـــــــکاند
ڕاگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند, مێرمداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ خۆی خنکاند و پۆلیسیش دوای پشکنین و ھێڵکاریی شوێنی ڕووداوەکە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کردەوە.



رائید کاروان شێخ عەبدولکەریم وتەبێژی فەرمیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند: دوێنێ بنکەی پۆلیسی شەمامک لە بوونی رووداوێــکی خۆخنکاندن ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کە ھەرزەکارێک بە ناوی (ا.ک.م)، تەمەن (١١) ساڵ، پیشە قوتابی، لە سەربانی ماڵی خۆیان بە پەت ھەوڵی خۆخنکاندنی داوە و دەستبەجێش گیانی لەدەستداوە.

روونیشی کردەوە: دۆسیەی ڵێکۆڵیــنەوە بۆ ئەم رووداوە کرایــەوە بە مەبەستی زانینی ھۆکاری خۆخنکاندنی، لە لایەن پۆلیسی بەڵگە و تاوانەوە پشکنین و ھێڵکاریی شوێنی رووداو کرا.

وتیشی: پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە و دادوەر بڕیاری دا بە وەرگرتنی وتەی داواکارانی مافی کەسی و وەرگرتنی وتەی شایەتحاڵانی رووداوەکە.
Top