قازی‌ شه‌رعی‌ داعش كوژرا

قازی‌ شه‌رعی‌ داعش كوژرا
هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عیراق كوژرانی‌ قازی‌ شه‌رعی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ له‌ عیراق و شام داعش-یان راگه‌یاند.

كه‌ناڵه‌ی‌ ئه‌لعیراقیه‌ له‌ زاری‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كرده‌وه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیدا له‌ ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ فه‌لوجه‌، ئه‌بوسه‌عد ئه‌لفه‌لوجی‌ قازی‌ شه‌رعی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ له‌ عیراق و شام (داعش) له‌ شاری‌ ئه‌نبار كوژرا.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌بوسه‌عد ئه‌لفه‌لوجی‌ كاره‌كه‌ی‌ وه‌ك قازی‌ شه‌رعی‌ به‌كارده‌هێنا بۆ به‌مانجگرتنی‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌هۆی‌ مه‌زهه‌بی‌ و كاری‌ وروژاندنی‌ فیتنه‌ی‌ تایه‌فی‌ ده‌كرد.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ فه‌لوجی‌ یه‌كێك له‌ سه‌رپه‌رشتیاره‌كانی‌ خۆپیشاندانی‌ گۆڕه‌پانه‌كانی‌ پارێزگاری‌ ئه‌نبار بووه‌ و له‌گه‌ڵ‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی‌ عیراق دژی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كاری‌ كردووه‌.










خه‌ندان
Top