كۆمەڵ لەگەڵ پارتی لەسەر ئەم پۆستانە رێككەوت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كورستان پێی ڕاگه‌یاندین كه، له كۆبوونه‌وه‌ی كه‌مێك له‌مه‌به‌ری نێوان شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كورستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستاندا، پاش گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوو لادا، ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌شداریی كۆمه‌ڵ له كابینه‌ی نوێ‌دا واژۆ كرا.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ده‌سته‌ی ژینگه، پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌بێت له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
ڕێككه‌وتنی نێوان پارتی و كۆمه‌ڵ پاش ڕێككه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕانه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ و پاش كۆبوونه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند.
كۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە هەولێر كۆتاییهاتو ئەوانیش لەسەر كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتن.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فازڵ میرانی، سەرۆكی شاندی دانوستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و عەبدولستار مەجید، سەرۆكی شاندی كۆمەڵ رێككەوتنی هەردوولایان لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێ راگەیاند.
وەك لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكادا ئاماژەیان بۆكرد، پارتی ئەم پۆستانە لە حكومەتی داهاتوو دەداتە كۆمەڵ: (وەزارەتی كشتوكاڵ، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ژینگە و دەستەیەك).
عەبدولستار مەجید رایگەیاند "بڕیارمانداوە بە وەرگرتنی ئەم پۆستانە بەشداریی لە كابینەی داهاتوو بكەین، بەڵام دواتریش بەپێی قەبارەی خۆمان لە جومگەكانی دیكەی دەسەڵان پشك وەردەگرین".
KTV
