نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ کلدان و ئاشوورییەکان کۆدەبێتەوە

 نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ کلدان و ئاشوورییەکان کۆدەبێتەوە
راسپێردراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەم، سەردانی لایەنە ئاشووری و کلدانییەکان دەکات.

نێچیرڤان بارزانی، راسپێردراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بارەگای کۆمەڵەی رۆشنبیری کلدانی لە عەنکاوە.

بارزانی لەگەڵ شاندی لایەنە کلدان و ئاشوورییەکان کۆبووەوە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی دوایین هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەنجوومەنی گەلی کلدانی و ئاشووری، پۆستی لایەنە ئاشوورییەکان لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت









رووداو
Top