كەركووك ....هەر كەسێك شەوانە تەقە بكات دەستگیر دەكرێت
لیوا جەمال تاهیر بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی كەركووك گووتی " ئێمە ئەمڕۆ داوایەكمان هەیە لە سەرجەم لایەنە سیاسیەكان بۆ ئەوەی هیچ لایەنێكی خراپ ڕوونەدات چونكە تیرۆریستان لەوەیە لەم كاتەتدا كاری تیرۆریستی بكەن بۆیە دەمانەوێت دیاردەی تەقە كردن ڕا بگرین لە شاری كەركووك لە بەرئەوەی ئەگەر باودۆخەكە ئاڵۆزتر بێت لەوانەیە كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستەم تربێت بۆ ئێمە و بۆلایەنە سیاسییەكانی كەركووكش
ئەوەی جێگەی خۆشحاڵی ئێمەیە سەرجەم لایەنەكانی كەركووك بڕیاری ئەوەیانداوە هاوكارمان بن و هەموو دەسەڵاتێكیان پێداوین بۆ ئەوەی هەركەسێك ببێتە هۆی نانەوەی ئاژاوە لە شارەكە بیگرین ئەوانش ڕەزامەندبن بۆ ئەوەی ئەو بارودۆخەی لە كەركووكدا دروست بووە هێوری بكەینەوە و لە دوای كاتژمێر 9ی شەو هیچ كەشاوەیەك بۆی نیە بێتە دەرەوە و هەركەسێكیش بە چەكەوە بگیرێت ئەوە چەكەكەی لێوەر دەگیرێت
سەڵاح دەلۆ سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركووك – گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن گووتی " كوبونەوەی ئەمرۆ لەگەڵ هێزی ئەمنی پۆلیس و ئاسایشی شاری كەركووك سەبارەت بە هێوركردنەوەی بارودوخی ئەمنی شارەكە كە بە هۆی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە تا رادەیەك گیرو گرفتی دروست بووە ئەویش هەر لە سەرەتای دەست پێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی نوینەرانی ئەنجومەنی عێراق لە كەركووك رۆژانە ئەو بارە رووی لە زیادبوندایە چ بە شێوازی تەقەكردن و چ بە نانەوەی گرفت و كاری تری نا یاسایی , كە ئەمەیش وای لە دانیشتوانی شارەكە كردووە نیگەران بن لە ئاستی ئەو رەفتارانە , دیارە ئەم نا ئارامیە پێویستی بە ئەم جورە بریارانەیە كە ژووری هەمەنگیەیە .
ئاماژەی بەوەكرد " ئەگەر هەركەسێك پارتی بێت پابەند نەبێت بەو بڕیارەوە و هەر لە تەقە كردنی خۆی بەردەوامبێت ئەوە ئێمە هەر بەپارتی هەژماری ناكەین بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان هەوڵ بدەین ئەم بارودۆخەی كەركووك هێور بكەینەوە
ئاسۆمامەند بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن گووتی " ئێمە داوا لە ئەندام لایەنگرانی یەكێتی دەكەین بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی هێمانانە بكەن دور بكەونەوە لە دیاردەی تەقە كردن و پابەبن بە بڕیارەكانی لیژنەی ئەمنی ئەگەر هەر كەسێك كاری نایاسایی كرد دواكارم بەپێ یاسا مامەڵەیی لەگەڵدا بكرێت چونكە كەركووك گرنگترە لە هەندێك شتی ناشیاو
ڕوونی كردەوە " ئەگەر ئەم ئازادییەی كەركووكیان خۆش دەوێت ئەبێت پابەندبن بە بڕیارەكانی لیژنەی ئەمنییەوە بانگەشە كردن دەبێت بەشێوازێكی سەردەمیانە بێت نەك شێوازی ئستفزازیانە بەخەڵك و لایەنەكانی دیكە بێت دڵنیاش بن سەداسەد پشتیوانی لیژنەی ئەمنی دەكەین بۆ ئەوەی ئەم باودۆخە هێورتر بكەینەوە
