نێچیرڤان بارزانى: كورد هه‌میشه سه‌لماندوویه‌تى كه خۆڕاگره له به‌رانبه‌ر كێشه‌كان
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كات و ڕایگه‌یاند، بڕینی مووچه و قووتی خه‌ڵك كارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، گوتی، له‌هه‌مبه‌ر خۆڕاگرییان له ناخه‌وه سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م و ئه‌و كاره‌ی مالیكی زه‌نگێكی ئه‌رێنیشی پێوه‌بوو به‌وه‌ی كه ئێمه‌ش بیر له ڕێگه‌ی جێگره‌وه بكه‌یه‌ن بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی ژیان و پاراستنی شكۆی خه‌ڵكی كوردستان.
به داوه‌تێكی فه‌رمی نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی توركیا ده‌كات
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تیڤی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا گوتی: سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ توركیا له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه هه‌مانه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ توركیا هه‌مانه به ته‌ئیكد ئێمه زوو زوو ئه‌م سه‌فه‌رانه ده‌كه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم گوتی: من له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا پیرۆزباییم لێ‌كرد، ئه‌و داوای كرد له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئاره‌زووی هه‌یه كه ئێمه یه‌كتری ببینین بیر‌ورا ئاڵوگۆر بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی كه ئێستا له عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، چاوه‌رێ ئه‌وه‌ین كاتێك ده‌ست نیشان بكرێت هه‌م بۆ ئێمه له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وانیش له توركیا سه‌فه‌ره‌كه ئه‌نجام بده‌ین.
