هاووڵاتیەكی دیكەی كورد لە موسڵ رفێندرا

هاووڵاتیەكی دیكەی كورد لە موسڵ رفێندرا
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای موسڵ ئاشكرای كرد، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هاووڵاتیەكی كوردی ئێزیدی لە گەڕەكی نەبی یونس لە لایەن ژمارەیەكی چەكداری نەناسراو رفێندراوەو تا ئێستەش هیچ زانیارییەك لە بارەی چارەنووسی ئەو هاووڵاتیە لە بەردەست دانییە.
سەرچاوەكە روونی كردەوە، ئەو هاووڵاتیە كاسبكارەو تەمەنی 40 ساڵانە و زیاتر لە 20 ساڵە لەو ناوچەیە دوكانی فرۆشتنی كەلوپەلی كارەبایی هەیە.
وتیشی، هێزەكانی پۆلیس پەڕاویان بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەست پێكردووە.
Top