لە قەرەتەپە دوو بۆمبی چێندراو تەقێندرانەوە
سەرچاوەیەكی ئەمنی بەرپرس لە شارەدێی قەرەتەپە، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بەیانی ئەمرۆ لەسەر رێگای قەرەتەپە – جەبارە بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییەكی مەدەنیدا تەقییەوە و بەهۆیەوە شۆفێرەكە بە سەختی برینداربوو، هاوكات زیانێكی مادی زۆریش بەر ئۆتۆمبیبلەكەی كەوت.
وتیشی، هاوكات هەر لەسەر هەمان رێگا تیرۆریستان بۆمبێكی چێندراویان تەقاندەوە، بەڵام ئەم تەقینەوەیە هیچ زیانێكی لێ نەكەوتۆتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لێكۆڵینەوەكان لەو رووداوانە دەستی پێكردووە.
