چوارپارتی سوریا یەك دەگرن
بەهۆی مانەوەی شێوازی كۆنگرەكە بە داخراوی هیچ رۆژنامەوانێك رێی چوونە ژوورەوەی بۆ هۆڵی كۆنگرە پێنەدرا بەڵام ئەو زانیارییانەی ئاژانسی پەیامنێر كۆی كردوونەتەوە برتییە لە دەستپێكی كۆنگرەیەكی دوو ڕۆژە بۆ چوار پارتی كوردانی سوریا كە بریتین لە هەریەك لەم پارتانە (حزبی ئازادی كورد سوریا بەسەرۆكایەتی مستەفا ئۆسۆ، پارتی ئازادی كوردی بەسەرۆكایەتی مستەفا جومعە، پارتی دیموكراتی كوردی سوریا، یەكێتی كوردستانی سوریا) هەروەها بڕیارە لەو كۆنگرەیەدا حزبەكان یەك بگرن و یەك پارتیك بەناوی (حزبی دیموكراتی كوردستانی شەختە سوریا) پێك بهێنن، هەروەها 635 ئەندامیش لەو كۆنگرەیەدا بەشدار دەبێت و سبەی دواین ڕۆژی كۆنگرەكەیە.
