هەوڵەكان بۆ چارەسەری كێشەی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە

هەوڵەكان بۆ چارەسەری كێشەی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە
عارف تەیفوور جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لایەنە سیاسییەكان لە هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ گەیشتن بە رێكەوتنێك بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
هەروەها گوتی: تا ئێستا هیچ رێكەوتنێك لە نێوان لایەنە سیاسییەكان نەكراوە، بەڵام نا ئومێدیش نەبوینە.
ئەوەشی خستەروو، تا لایەنەكان نەگەنە رێكەوتن و كەموكوڕییەكانی ناو پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق چارەسەر نەكرێ، پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەند ناكرێ.
Top