کۆمیسیۆن ناوی کاندیدەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی پەسەندکرد
سەربەست مستەفا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کورستانی پەسەندکرد.
سەربەست مستەفا روونیکردەوە، ژمارەی کاندیدەکانی پەرلەمانی عێراق 9 هەزار و 40 کەسە و ژمارەی کاندیدەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش 713 کەسە.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان گوتیشی "بەهۆی نەهێنانی بەڵگەی پێویست کە لێیان داواکرابوو، 5 کاندید لە هەرێمی کوردستان دوورخراونەتەوە".
ناوبراو راشیگەیاند، کاژێر 12:00 ئەمشەو بانگەشەکانی هەڵبژاردن بۆ هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کورستان دەستپێدەکات.
بڕیارە رۆژی 30-4-2014، هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کورستان ئەنجامبدرێن.
رووداو
