لە هەولێر بە تورکمانی وتاری هەینی پێشكەشدەکرێت
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنه توركمانییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی كه مزگه‌وتێك له شاری هه‌ولێر ته‌رخانبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌زمانی توركمانی وتاری هه‌ینی تێدا پێشكه‌شبكرێت".
مەریوان نەقشبەندی وێڕای ئاماژەکردن بەوەی کە ئەوە یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان و تەنانەت عێراق بڕیارێکی لەم شێوەیە دەردەکرێت، گوتی: وەزارەتی ئەوقاف بە سێ مەرج رەزامەندی لەسەر ئەو داوایە دەربڕیوە کە بریتییە لە:
1.بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی/پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ فراکسیۆنە تورکمانییەکان کە داوایەکیان پێشکەشکردووە، مزگەوتێک دەستنیشان بکەن.
2. مامۆستای وتارخوێن لەسەر میلاکی فەرمی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بێت هەروەها ناونیشانیشی(پێشنوێژ و وتارخوێن) بێت.
3. زۆربەی نوێژخوێنان تورکمان بن.
رۆژی سێشەممە 25/2/2014 ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تییه توركمانه‌كانی شاری هه‌ولێر سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیان كرد و لە دیدارێکدا له‌گه‌ڵ كامیل حاجی عه‌لی، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی چه‌ند داواكاری و پێشنیازێكیان خسته‌ڕوو، یه‌كێك له‌وانه ته‌رخان كردنی یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر بوو كه‌وتاری هه‌ینی تێیدا به‌زمانی توركمانی پێشكه‌ش بكرێت. هه‌روه‌ها پێشنیازیان كرد له مزگەوتەکانی ئەو ناوچانەی كوردستان كه‌و زۆربه‌ی دانیشتوانیان توركمانن به‌زمانی توركمانی وتاری هه‌ینی پێشكه‌ش بكرێت.
رووداو
