پێنج سانتیمەتر بەفر و بیست ملم باران لە باڵەکایەتی باری

پێنج سانتیمەتر بەفر و بیست ملم باران لە باڵەکایەتی باری
وەک پێش‌بینی کرابوو لە دوینێ ئێوارەوە شەپۆلێکی تری بەفر و باران بارین دەڤەری باڵەکایەتی گرتەوە بە جۆرێک لە چۆمان و شارەدێکانی ناوچەکە وێڕای بەردەوام بوونی باران لە ئێستادا ھاوکات لەو ماوەیەدا ٢٠ملم باران باریوە و کۆی بارینی ئەمساڵی ناوچەکەش تاکو ئێستا گەیشتۆتە ٥٢١ملم لە کاتێکدا پارساڵ تا ئەمرۆ ٩٥٤ملم باران باریبوو.



ھاوکات لە گەڵ ئەو شەپۆلە باران بارینە زۆرێک لە گوند و ئاوایی و ناوچە کوێستانیەکانیش شەپۆلێکی بەفر بارینی گرتۆتەوە،‌ بەڵام نەبوونی دەزگایەکی تایبەتی کەش و ھەوا لە ناوچەکە نەمانزانی بەشێوەیەکی زانستی ریژەی بەفری ٢٤ کاتژمیری رابردوو و کۆی بەفری ئەمساڵ چەندە، بەڵام بەپێی گوتەی گوندنشینان و جووتیارانی ناوچەکە ئەمڕۆ سەرلەبەیانی ٥سانتیمەتر بەفر باریوە و کۆی گشتی بەفری ئەمساڵیش تاکو ئێستا نەگەیشتۆتە یەک مەتر لە کاتێکدا ساڵانی رابردوو زیاتر لە دوو مەتر بەفر لەو کاتانەی ساڵ لە ناوچەکە باریوه.






PNA
Top