رۆژه پشووه‌كانی مانگی نیسان دیاری كرا
سه‌فین موحسین دزه‌یی وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سایتی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی راگه‌یاند كه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی رووخانی رژێمی سه‌دام، رۆژی 9/ی نیسان له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته پشووی ره‌سمی.
هاوكات رۆژی 16/ی نیسان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی خوشك و برایانی ئێزیدی پشووی ره‌سمی ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ش پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی ته‌واوی خوشك و برایانی ئێزیدی ده‌كه‌ین.
جێگه‌ی باسه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لێدوانێك له سایتی خه‌ندان و چه‌ند ده‌زگایه‌كی تر له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه كه گوایه رۆژی 2/ی نیسان پشووه، له‌م باره‌یه‌وه سه‌فین دزه‌یی وتی: من به هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوانم له‌باره‌ی پشووی رۆژی 2/ی نیسان بۆ هیچ ده‌زگایه‌ك نه‌داوه، چونكه له‌م رۆژه‌دا ده‌وام ئاساییه له هه‌موو دام و ده‌زگایه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم.
