شەپۆڵێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

 شەپۆڵێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەرێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی یەكشەممە، شەپۆڵێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و تا رۆژی دووشەممەش بەردەوام دەبێت.

بەرێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، فازل ئیبراھیم، بە Kdp.infoـی راگەیاند: لەمڕۆوە ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەک کە لە تورکیایەوە روو لە ھەرێمی کوردستان دەکات، بەو ھۆیەوە پێشبینی دەکرێت لە سبەی یەکشەممەوە شەپۆڵێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

فازڵ ئیبراھیم گوتیشی: ئەو شەپۆڵە باران بارینە بەردەوام دەبێت تاوەکو رۆژی دووشەممە، دواتر کەش وھەوا ئاسایی دەبێتەوە.
Top