پێنجوێن.. تەرمی مێردمنداڵێک دۆزرایەوە
رۆژی 26-3 کوڕێكی تەمەن 14 ساڵ بەناوی شیروان نیعمەت عەبدوڵڵا، دیارنەمابوو و كەسوكارەكەی دەیانگوت چەند هاوڕێیەكی بانگیان كردووە و بردویانە بۆ یاری تۆپی پێ، بەڵام ئیتر نەگەڕابوویەوە تاوەكو بە كوژراوی دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پێنجوێن، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كاژێر 1ـی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-3، تەرمەكە لە نزیك گوندی (ساڵیاوا)لە قەزای پێنجوێن دۆزراوەتەوە و دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.
رووداو
