لە کەلار شوێنەوارێک دەدۆزرێتەوە
محه‌مه‌د عه‌لی لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان بە ئاژانسی هەواڵی (باس‌نیوز)ی راگەیاند ’له ئه‌نجامی كاركردنی پرۆژه‌ی جوت سایدی كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان، له به‌رده‌سوری سه‌روو كه دەکەوێتە باکوری كه‌لارو چەند كیلۆمه‌ترێك لێوه‌ى دووره، شوێنه‌واریك ده‌دۆزریته‌وه كه پێده‌چێت گۆڕستان بێت”.
گوتیشی ’تیمێك له شوێنه‌وارناسان سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كرد بە مەبەستی پشکنینی و بۆ دڵنیا بوونی زیاتر نمونه‌یه‌ك به چواركۆشه‌یی 3 به 2 مەتر وه‌گیرا و له ئه‌نجامدا گۆڕێك ده‌رده‌كه‌ویت كه كۆمەڵێك پاشماوه‌ی جۆراوجۆری له‌گه‌ڵدایه، باش وردبوونه‌وه‌و راوێژ لەگه‌ڵ كۆمه‌ڵێک شوێنه‌وارناس بۆیان ده‌ركه‌وتووە ئەو پاشماوانه مێژوویان بۆ 3000 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە’.
ئەوەی جێی سەرنجە ئه‌م شوێنه‌وارە تائێستا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی شوێنه‌واره‌كانی عێراق دیاری نه‌كراوه و شوێنه‌كه‌ی ته‌ختاییه.
باس‌نیوز
