كەركووك ... دەستگیركردنی تیرۆریستیك

كەركووك ... دەستگیركردنی تیرۆریستیك
لە هەڵمەتێكی تایبەتدا هێزەكانی ئاسایشی كەركووك تیرۆریستێكی دەستگیركرد لەگەڵ كۆمەڵێك چەك و تەقەمەنی ئامادەكراوە بۆ كردەوەی تیرۆریستی .



فەرهاد حەمە عەلی بەرپرسی هۆبەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " بەپێ چەند زانیاریەك و دوای چاودێریەكی ورد لە هەڵمەتێكدا بە هاوبەش لە گەڵ بنكەی پۆلیسی دۆمیز توانیمان لە ماڵێكدا لە گەڕەكی زەورای شاری كەركووك دەست بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی بگرین كە لە لایەن تیرۆریستانەوە ئامادەكرابوو بۆ ئەوەی لە كردەوەی تیرۆریستی بەكاری بهێنن لە ناوشاردا چەك و تەقەمەنیەكانش بریتی بوون لە چەكی ئاربیجی و هاوەنی جۆری 60 ملم و كڵاشنكۆف لەگەڵ دو جلیكانی كە ئاسەواری تی ئین تی پیوە دیار بوو .

گووتی هەر لە ماڵەكەدا تیرۆریستێك دەستگیركرا بەناوی (ا,ح,ر) كە خاوەنی ئەوەماڵەبوو تیرۆریستی ناوبراو لە كاتی لێكۆڵینەوەدا دانی بەوە دانا كە برایەكی بەناوی (م,ح,ر) هەڵسابوو بەگواستنەوەی ئەو تەقەمەنیانە .










PNA
Top