مووچەی پێشمەرگە دابەشدەکرێ

 مووچەی پێشمەرگە دابەشدەکرێ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" ئەمڕۆ سێشەممە 18-3-2014 دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە".

پێشتر راگەیەندرابوو، كە ئەمڕۆ تەنها فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ مووچە وەردەگرن، بەڵام دلێر تاریق، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:"ئەمڕۆ سێشەممە 18-3-2014 لەگەڵ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەش دابەشدەكرێت."

دلێر تاریق هەروەها گوتی:"لەدوای پشووەكانی نەورۆز، مووچەی مانگی ئاداریش بەسەر وەزارەت، فەرمانگە و دەستەكانی سەربە حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت."

دوای ئەوەی رۆژی شەممە 15-3-2014 حکومەتی عێراق مووچەی مانگی شوباتی بۆ هەرێمی كوردستان نارد،رۆژی یەكشەممە مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی، پەروەردە و ئەوقاف دابەشكرا و مووچەی وەزارەتەكانی، ئاوەدانكردنەوە، كشتوكاڵ، شارەوانی ، گواستنەوە ، رۆشنبیری، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، كارەبا، سامانە سروشتییەكان و هەروەها ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری، دەستەی گشتی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، وەبەرهێنان و دەستەی دەستپاكی لە رۆژی دووشەممە 16-3-2014 بە فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتانە درا.











رووداو
Top