سبەی مووچەی کەم ئەندامان دابەش دەکرێت
لەم بارەیەوە،سەرۆکی مەڵبەندی گشتی سلێمانی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان"عومەر کەریم"بەئاژانس وڕادیۆی پەیامنێری ڕاگەیاند:"سبەینێ مووچەی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکانی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت".
گووتیشی:"لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک کەمئەندام بەھۆی دواکەوتنی مووچەکەوە ناڕەزاییان دەربڕی و بۆ ماوەیەکیش بەشێک لەشەقامی مەلیک مەحمودیان داخست،ئێمە داوای لێبوردن لەو کەسانە دەکەین ئەگەر ئەو ھەڵوێستە بوبێتە ھۆی نیگەرانیان".
عومەر کەریم ئاماژەی بۆئەوەش کرد کە کێشەی دواکەوتی مووچە بەتەنھا کەمئەندامانی نەگرتۆتەوە بەڵکو زۆرێک لەفەرمانگەکانی حکومەتی گرتۆتەوە،لەو ڕووەشەوە داوای لە کەمئەندامان کرد دان بەخۆیاندا بگرن".
