روونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

 روونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
دوای كۆبوونەوەی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كوتلە كوردستانییەكانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە ڕۆژی شەممە 15ـی 3ـی 2014 بەرێوەچوو و تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی پرسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2014ـی عێراق بەداخەوە ژمارەیەك لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بەناوی سەرۆك بارزانی لێدوانیان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن داوە.

لێرەدا گشت لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە دەرئەنجامەكانی كۆبوونەوەكە لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی ڕەسمی بڵاو كراوەتەوە و هیچ كەس و لایەنیش بۆی نییە بەناوی سەرۆك بارزانی قسە لەوبارەیەوە بكات و تەنیا ئەو لێدوانانە دەرخەری سیاسەتی ڕەسمیی سەرۆك بارزانین كە لە لایەن سەرۆكایەتیی هەرێم و دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و گوتەبێژی ڕەسمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە دەردەچن.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
15ـی 3ـی 2014

Top