سبەی بەفر دەبارێت

سبەی بەفر دەبارێت
بەپێی دوایین پێشھاتەی کەشناسی، لەسبەینێوە شەپۆلێکی بارینی بەفرو باران روو لەھەرێمی کوردستان دەکات
دارا حەسەن، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی شاری سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە لەسبەینێوە ھەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی دی بارینی بەفرو باران و تا ١٨ی ئەم مانگە بەردەوامدەبێت و ئەگەری زۆریش ھەیە کە بەفریش لەناوچە شاخاوییەکان ببارێت. گوتیشی 'لەچەند رۆژی رابردوودا رامانگەیاند ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر پاڵەپەستۆی شەپۆلێکی بارانبارین و ئەوەبوو لەزۆربەی ناوچەکانی ھەریم بەتایبەت سنوری سلێمانی بارانێکی زۆر باری'.









باسنیوز
Top