یادی راپه‌ڕین ده‌ستی پێكرد
پێشتر هیوا قه‌ره‌نی، قایمقامی قه‌زای رانیه به خه‌ندانی راگهیانلبوود: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (5ی ئازاری 2014) له ژێر درووشمی رانیه پایته‌ختی ئازادیه، یادی 23ـ ساڵه‌ی فێستیڤاڵی ساڵیادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991 له ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین ده‌كه‌نه‌وه.
هیوا قه‌ره‌نی وتیشی: "چالاكیهكان له (5ی ئازار ده‌ستپێده‌كه‌ن تا (10ی ئازار) به‌رده‌وام ده‌بن كه به‌م شێوه‌یه‌یه، سه‌عات 8:30- ی سه‌ر له‌به‌یانی 5-ی مانگ لهمهراسیمێكدا تاجه گوڵینه‌ی رێز لێنان له‌سه‌ر مه‌زارگه‌ی شه‌هیدانی راپه‌ڕین داده‌ندرێت، سه‌عات 10 هه‌مان رۆژ ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری له پاركی ئازادی ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌عات 11 له هۆڵی شاره‌وانی رانیه مه‌دالیه‌ی رێزلێنان به‌كه‌س و كاری شه‌هیدان ده‌درێت".
وتیشی: "سه‌عات سێی دوانیوه‌ڕۆی یه‌كه‌م رۆژی راپه‌ڕین یاریه‌كی تۆپیی پێی دۆستانه له نێوان دوو تیپی شاری سلێمانی شاری هه‌ولێر له یاریگای رانیه ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ر هه‌مان رۆژ پێشه‌نگایه‌كی وێنه‌یی له په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی رانیه ده‌كرێته‌وه كه له‌لایان مامۆستایان و خوێندكارانی ئهوپهیمانگایه ئاماده‌كراوه، سه‌عات 5:30ی ئێواره له پاركی ده‌روازه‌ی رانیه گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت و له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا 400 باڵۆن بۆ ئاسمانی رانیه هه‌ڵده‌درێن له‌گه‌ڵ رازاندنه‌وه‌ی ئاسمانی شاره‌كه به‌یاری ئاگرین بۆماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێك".
قایمقامی قه‌زای رانیه وتیشی: "تا رۆژی 10 ئه‌م مانگه به‌بۆنه‌ی یادی راپه‌ڕین چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆری هونه‌ری و رۆشنبیری ئه‌نجام ده‌درێن له‌گه‌ڵ چاندنی نه‌مام".
خه‌ندان
