کەرکووک ... ئاسایش دوو دز دەستگیر دەکات
نەقیب فەرھاد حەمەعەلی بەرپرسی ھۆبەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند " بەپێ چەند زانیاییەک و دوای چاودێریەکی ورد ھێزەکانمان لە ھەڵمەتێکدا لە ناو شاری کەرکووک توانیان دوو تاوانبار بەناوەکانی (ێ,ح,ێ) و(م,ح,ێ) کە دانیشتووی گەڕەکی قادسیەی٢ی شاری کەرکووکن , ئەم دوو تاوانبارە لە کاتێکدا دەستگیرکران بڕی ٤٥٠ کیلۆ وایەر و کیبلی مس دزراویان پێ بووە کە دەیانویست مامەڵەی کرین و فۆرشتنی پیوە بکەن لە نێو بازاڕی کەرکووک
ئاماژەی بەوە کرد " تاوانباران بە ئۆتۆمبێلێکی کیا بارھەڵگر بە ژمارە ٢٠٨٥ تەئمیم پێ بوو بەڵام بەر لە فرۆشتنی ئەو کەل و پەلە لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی پارێزگایی کەرکووکەوە دەستگیرکران و دواتریش ڕەوانەی دادگاکران
