پارتی كۆمەڵێك پێشنیازی دیكە دەداتە گۆڕان
شاندەكەی پارتی پێكهاتبوون لە فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئازاد بەرواری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لە گردی زەرگەتەی بارەگای سەرەكی بززوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەكەو ئەندامانی دیكەی گۆڕان كۆبوونەوە.
دوای كۆبوونەوەكە فازڵ میرانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "كۆمەڵێك پێشنیازمان خستووەتە بەردەم گۆڕان".
گوتیشی "لە 48 كاژێری داهاتوودا كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەنجام دەدەین"
رووداو
