هێرشی هێزە ئەمنیەكان بۆ سەر سلێمان بەگ دەستی پێكرد
شەوی رابردوو چەكدارانی داعش توانییان پاشەكشە بە هێزە ئەمنییەكان بكەن و ناحیەی سلێمان بەگ لە سنووری شارۆچكەی دووزخورماتوو بخەنە ژێر كۆنترۆڵی خۆیانەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بەرپرس لە دووزخورماتوو بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنەوەی ناحیەی سلێمان بەگ و دەركردنی چەكدارانی داعش لە ناو ناحیەكە، پاش هاتنی دوو لیوای دیكە بۆ سنوورەكە، لە پاش نیوەرۆی ئەمرۆوە هێرشەكانی هێزە ئەمنیەكان بۆسەر ناحیەكە دەستپێكردووە و توانیویانە بچنە ناو ناحیەكەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشیدا، هێز ئەمنییەكان لە چەند لاوە هێرش دەكەن و لە لایەن چەكدارەكانیشەوە وەلام دەدرێنەوە و شەڕوپێكدادانەكان بەردەوامە و چەندین جۆر چەكی قورسی تێدا بەكاردەهێندرێت.
