لە حەمرین چەکدارێکی قاعیدە کوژرا

لە حەمرین چەکدارێکی قاعیدە کوژرا
لە رووبەربونەوەیەکی ھێزەکانی ئەمنییەکان و ژمارەیەکی تیرۆریستی سەر بە رێکخراوی قاعیدە، چەکدارێکی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە کوژرا.



سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ ئەمرۆ لە نزیک زنجیرە چیاکانی حەمرین لە سنووری پارێزگای دیالە، لە لایەن ھێزەکانی پۆلیس و سوپای عێراقەوە چەکدارێکی سەر بە رێکخراوی قاعیدەی تیرۆریستی کوژرا.

سەرچاوەکە ئاماژەشیدا: کوژرانی ئەو چەکدارە دوای ئەوەدێت لە گەڵ ژمارەیەک چەکداری دیکە ھێرشیان کردە سەر بازگەیەکی پشکنین و لە لایەن ھێزەکانی بازگەکەوە رووبەرویان بوونەوە.
Top