لە هێرشێكی چەكداری دوو كەس بوونە قوربانی

لە هێرشێكی چەكداری دوو كەس بوونە قوربانی
تیرۆریستان هێزە ئەمنییەكانی شاری كەركووكیان كردۆتە ئامانجی خۆیان بەردەوام هێرش دەكەنە سەریان بەتایبەتیش لە خوارووی كەركوك.



سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرش دەكەنە سەر بنكەیەكی هێزەكانی سەحوە لە نێوان گوندی شمیت و زاب سەر بەشارەدێی زاب لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا كەسێك لە هێزەكانی سەحوە دەكوژرێت و كەسێكی دیكەیش بریندار دەبێت تیرۆریستانیش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێن.
Top