ڕێكلامی جگەرە لێدەكرێتەوە
كامیل ساڵەیی قائیمقامی ناوەندی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " لێژنەكانی قائیمقامیەتی ناوەندی كەركوك بڕیاری ئەوەیاندا سەرجەم ئەو ڕێكلامانەی سەردووكانەكان و سۆپەرماركێتەكان لێبكەنەوە كە دەكرێن و بۆ جگەرە كێشان كراوە ئەمەیش بۆ واعی كردنی خەڵكی كەركوك لە بارەی زیانەكانی جگەرە كێشانەوە و هەروەها ڕێگە گرتن بێت لە نەوەی نوێی شارەكەمان لە جگەرە كێشان.
ئاماژەی بەوەكرد " ئێستا لە جیهاندا خەڵكێكی زۆر توشی نەخۆشی كوشندە بوونە بەهۆی كێشانی جگەرەوە كە ئەمە مردنێكی لە سەرخۆییە و خۆمان بە دەستی خۆمان هەڵیدەبژێرین لە ڕۆژانی داهاتوویش هەڵمەتەكانی لێژنەكانی قائیمقامیەتی كەركوك بەردەوام دەبێت و هەركەسێكیش پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت ئیجرائاتی لە گەڵ دەكرێت.
