پەرلەمانی کوردستان گوشار بۆ پێکھێنانی حکومەت دروست دەکات

پەرلەمانی کوردستان گوشار بۆ پێکھێنانی حکومەت دروست دەکات
فراکسیۆنەکەی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ لەناو تەلاری پەرلەمان کۆبوونەوە بەمەبەستی دروستکردنی گوشارێک لەسەر لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆکە کاتییەکەی خۆی کە بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە بەڕێوەچوو، کە نزیکەی ٣ کاتژمێری خایاند، لەدوای کۆبوونەوەکەش ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکراوەیەکی کۆبوونەوەی پەرلەمانیان ڕاگەیاند، دواتریش بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان گوتی: بەھۆی ئەوەی کە پێکھێنانی کابینەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی خەڵکی کوردستانەوە ھەیە بۆیە ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوەو پێویستیشە ئەم کۆبوونەوانە بەردەوامبن بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە دروستکردنی کابینەی تازەی حکومەت، ھەروەھا ئەم دۆخە چەقبەستووەی کوردستان کۆتایی بێت.

Top