تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو سەحوەیەكی بەسەختی برینداركرد

 تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو سەحوەیەكی بەسەختی برینداركرد
لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسەوە بۆمبێكی چێندراو تەقیەوە سەحوەیەك بەسەختی برینداربوو .


عەمید سەرحەدقادر بەڕێوبەری پۆلیسی قەزاوناحیەكانی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر ڕاگەیاند .

كە لەلایەن چەكدارانی نەناسەوە بۆمبێكی چێندراو لەسەر ڕێگای هێزەكانی سەحوەدا تەقیووەتەوە لە گوندی بەشیر سەربە ناحیەی یایچی سەربە شاری كەركوكە لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا سەحووەیەك بەسەختی برینداربوو .



سەرچاوەكە گووتی پۆلیسی ناحیەی یایچی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە بریندارەكەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتن بۆ چارسەركردنی ، گووتیشی گوندی بەشیر دانیشتوانەكەی بەرەگەز توركمانی شیعەن .
Top