لەكەركوك داعش بەیاننامەی هەڕشە بڵاودەكاتەوە
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی كەركوك راگەیاند: تاقمی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) لەچەند ناوچەیەك و گەڕەكێكی جیاواز جیاوازی شاری كەركوكدا بەیاننامەیەكیان بڵاوكردوەتەوە و لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، هەڕەشەی تەقاندنەوەی بارەگای دەزگا ئەمنیەكان و نەخۆشخانەكان و بانكەكانی شاری كەركوكیان كردووە.
گوتیشی: هەر ئەو تاقمە هەفتەی رابردووش بەهەمانشێوە لەرێگەی بڵاوكردنەوەی نووسراو بەیاننامەوە هەڕەشیان لەچەند دەزگا و فەرمانگەی دیكەی كەركوكیان كردبوو.
سەرچاوەكە راشیگەیاند، لەئێستادا هێزەكانی پۆلیس لەهەوڵ و گەڕاندان بۆ دەستگیركردنی سەرانی سەر بەتاقمی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام داعش و لەو چوارچێوەدا هەوڵەكان خراونەتە گەڕ
